فه‌وجی دووی فریاگوزاریی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا پێنج چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی ده‌ستگیركرد له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی شاری موسڵی پارێزگای نه‌ینه‌وا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێنجشه‌ممه (10 تهمموز) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، دوو ده‌ستگیركراوه‌كه پێشتر له نوسینگه‌ی "حیسبه" (پۆلیسی ئایینی)ی گروپه‌كه كاریان كردبوو، له‌كاتێكدا ئه‌وانی تر وه‌ك شه‌ڕكه‌ر له نوسینگه‌ی "سه‌ربازان"ی گروپه‌كه كاریانكردبوو له میانی كۆنترۆڵكردنی موسڵدا له له‌لایه‌ن داعشه‌وه.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ده‌ستگیركران، كه بریتین له جامیعه، عه‌ده‌ن، نه‌هزه و زه‌هرا."