سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی چوارشه‌ممه (9 ته‌مموز) به‌ڵێنیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی ده‌كات له تووندوتیژییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو كه بوونه هۆی كوژرانی زیاتر له 100 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌تدا، له‌كاتێكدا ئارامی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سێ رۆژ پرسه‌ی نیشتمانی راگه‌ینراوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ خه‌ڵكی وڵاته‌كه، عه‌بدولمه‌هدی به‌ڵێنی پاكێجێكی چاكسازیی دا و وتی حكومه‌ت "لێكۆڵینه‌یه‌كی جددی" ئه‌نجامده‌دات و بڕه پاره‌یه‌كیش بۆ كه‌سوكاری "شه‌هیده‌كان" دابینبكرێت، بۆ هه‌ردوو لا له مه‌ده‌نییه‌كان و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا كوژران.
وتی پێنجشه‌ممه ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری له حكومه‌تدا پێشنیارده‌كات بۆ په‌رله‌مان.
به گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی بۆ به‌غدا، جارێكی تر جاده‌وبانه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره به‌رفراوانه‌كه جه‌نجاڵ بوونه‌ته‌وه كه دانیشتوانه‌كه‌ی نۆ ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
حكومه‌ت سێ رۆژ پرسه‌ی نیشتمانی راگه‌یاند له‌دوای نائارامییه‌كان.
سێشه‌ممه، به‌ربه‌سته ئه‌منییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هه‌ڵگیران، ئه‌و شوێنه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و باڵیۆزخانه‌كانی لێیه.