حه‌وت چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كوژران و چه‌ند تونێڵێكیش له‌ناوبران له هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا له پارێزگای كه‌ركوك، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (8 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، یه‌كه‌یه‌كی ئاژانسی دژه‌تیرۆریزم ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا و تیرۆریستانی داعشیان له داقوق كرده ئامانج.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "حه‌وت تیرۆریست كوژران و چه‌ند تونێلێكی ژێرزه‌وی و حه‌شارگه‌ی داعش له‌گه‌ڵ چه‌ندین ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و هێله‌گی بۆمبڕێژكراو له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌ناوبران."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێكه له هه‌ماهه‌نگییه‌كی ئه‌منی له‌نێوان هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا.