عێراق سێشه‌ممه (8 تشرینی یه‌كه‌م) له یه‌كه‌مین شه‌وی ئارامی بێداربووه‌وه دوای هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكومه‌ت كه بوونه هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌س و هێنانه‌كایه‌ی قه‌یرانێك كه سه‌ركۆماره‌كه‌ی وتی پێویستی به "دانوستانی نیشتمانی" هه‌یه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هاتوچۆی سه‌ر رێوبانه‌كان گه‌ڕابووه‌وه دۆخی ئاسایی خۆی، زۆربه‌ی شه‌قامه‌كان كرابوونه‌وه و هێڵی ئینته‌رنێتیش كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو راگیرابوو چه‌ند كاتژمێرێك پێشئه‌وه‌ی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، چالاككرایه‌وه.
له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، سه‌رۆك به‌رهه‌م ساڵح داوایه‌كی له "كوڕانی هه‌مان وڵات كرد" بۆئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنن به‌و "ناكۆكی"یه‌ی له ده‌ستپێكی دروستبوونی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ده‌ستیپێكرد.
خۆپیشانده‌كان له سێشه‌ممه‌وه بوونه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی زیاد له 100 كه‌س له‌كاتێكدا 6,000 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه له به‌غدا ده‌ستیانپێكرد، كاتێك گه‌نجان خۆپیشاندانیان كرد و داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و بێكارییان ده‌كرد به‌ڵام دواتر په‌ره‌یانسه‌ند بۆ داواكردنی گۆڕانكاریی ته‌واوی سیستمی سیاسی، كه دواتر گه‌یشتنه باشور.