كابینه‌كه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، یه‌كشه‌ممه (6 تشرینی یه‌كه‌م) كۆمه‌ڵێك چاكسازیی راگه‌یاند دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "نائاسایی" له شه‌ودا له وه‌ڵامی سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا كه بووه هۆی كوشتنی نزیكه‌ی 100 كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
عێراقییه‌كان له به‌غدا و شاره‌كانی باشور كۆبوونه‌وه و داوای چاكسازیی گه‌وره‌یان له حكومه‌ت كرد، كه عه‌بدولمه‌هدی پێشتر به‌ڵێنیدابوو ئه‌نجامیان بدات كاتێك نزیكه‌ی ساڵێك پێش ئێستا ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست.
به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه، كابینه‌كه‌ی بڕیارنامه‌یه‌كی ده‌ركرد كه ده‌یان چاكسازیی پلانبۆداڕێژراو له‌خۆده‌گرێت، له‌نێویاندا دابه‌شكردنی زه‌وی، دامه‌زراندنی سه‌ربازی و زیادكردنی بڕه پاره‌ی مانگانه بۆ خێزانه كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
له وه‌ڵامی بێكاریی گه‌نجاندا، كه به‌گوێره‌ی بانكی جیهانی گه‌یشتۆته لسه‌دا 25، حكومه‌ت رایگه‌یاند كه بازاڕگه‌ی گه‌وره دروستده‌كات و كۆمه‌كی دارایی زیادده‌كات بۆ ئه‌وانه‌ی بێكارن.
كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق شه‌ممه رایگه‌یاند كه 99 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی 4,000 كه‌سیش برینداربوون له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
حكومه‌ت به‌فه‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی به "شه‌هید" له‌قه‌ڵه‌مدا كه كوژراون و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خێزانه‌كانیان سوودمه‌ندبن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی به‌ڵێنی كۆمه‌ڵێك چاكسازی و گۆڕانكاریی دا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژی شه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران، به‌ڵام دانیشتنه یاساییه‌كه‌یان ئه‌نجامنه‌دا چونكه ژماره‌یه‌كی پێویست له په‌رله‌مانتاران ئاماده‌نه‌بوون.
حه‌شدی شه‌عبی دووشه‌ممه رایگه‌یاند كه ئاماده‌ن بڕیاره‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێبكه‌ن بۆ رێگریركردن له "كوده‌تا یان شۆڕش".
سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی، فالح فه‌یاز وتی ئه‌و "كه‌وتنی گه‌نده‌ڵی نه‌ك كه‌وتنی رژێمه‌كه" ده‌خوازێت.
هاوكات، سوپای عێراق دووشه‌ممه ددانی پێدا نا كه "هێزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر" له گه‌ڕه‌كێكی به‌غدا له شه‌ودا به‌كارهاتووه كه له‌وێ خۆپیشاندانێك سه‌ریكێشا بۆ پێكدادان كه به‌گوێره‌ی پزیشكان و هێزه ئه‌منییه‌كان بووه هۆی كوشتنی 13 كه‌س.
سوپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزی لەڕاده‌به‌ده‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یاساكانی رووبه‌ڕوبوونه‌وه به‌كارهێنرا و ئێمه لێپرسینه‌وه له‌و ئه‌فسه‌ر و فه‌رماندانه ده‌كه‌ین كه ئه‌م كرده‌وه هه‌ڵانه‌یان ئه‌نجامدا."