سه‌رۆكی گروپێك كه له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵدا چه‌ندین عێراقیی كوشتووه و رفاندووه له‌كاتێكدا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی دومبه‌ڵان بوون له ناوچه‌ی نوخه‌یب، خۆرئاوای عێراق، ده‌ستگیركرا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق پێنجشه‌ممه (3 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
پێده‌چێت "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له‌پشت كوشتنه‌كانه‌وه بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سوپا سه‌ركرده‌ی گروپه‌كه‌ی "دوای چه‌ند مانگێك له چاودێری" ده‌ستگیركرد.
راشیگه‌یاند: "له‌ئێستادا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه بۆ ئاشكراكردنی هاوكاره‌كانی له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كاندا كه له‌ئه‌نجامدا نۆ عێراقی كوژران له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی دومبه‌ڵاندا له بیابانی نوخه‌یب له زستانی رابردوودا."