تۆپبارانێك ناوه‌ندێكی ته‌ندروستیی له باكوری خۆرئاوای سوریا پێنجشه‌ممه (3 تشرینی یه‌كه‌م) كرده ئامانج و بووه هۆی له‌كارخستنی ناوه‌نده‌كه و برینداركردنی حه‌وت كه‌س، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی منداڵپارێز رایگه‌یاند كه تۆپبارانه‌كان به‌شی باشوری ناوه‌ندێكی ته‌ندروستیی كرده ئامانج كه پشتیوانیی شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نوعمانی پارێزگای ئیدلیب ده‌كات.
راشیگه‌یاند كه دكتۆرێك له‌نێو برینداره‌كاندا هه‌یه، بێئه‌وه‌ی دیاریبكات كێ له پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌وه‌یه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه تۆپبارانه‌كانی رژێم پێنجشه‌ممه شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نوعمانیان كرده ئامانج، به‌بێ راگه‌یاندنی ژماره‌ی قوربانییه‌كان.
رێكخراوی منداڵپارێز له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان خزمه‌ت به نزیكه‌ی 300,000 كه‌س ده‌كات له ناوچه‌كه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رۆژانه 200 سه‌ردانیكه‌ری هه‌یه و هاوكاریی وردی سه‌دان منداڵ و خێزانه‌كانیان ده‌كات."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كه، هێرشه‌كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ناوه‌نده‌كه‌ی په‌كخستووه، به‌ڵام هێشتا رێژه‌ی ته‌واوه‌تی زیانه‌كه روون نییه.
وته‌بێژی رێكخراوی منداڵپارێز، ئه‌مجه‌د یامین وتی: "دیسان، منداڵان باجی شه‌ڕێكی ماوه‌درێژ و خوێناوی ده‌ده‌ن."