لانیكه‌م 173 مه‌ده‌نی كوژراون له سوریا به‌هۆی مینی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نیی پاشماوه‌كانی شه‌ڕه‌وه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشه‌ممه (3 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
لایه‌نه‌كانی نێو شه‌ڕی سوریا هه‌موویان مینیان له شارۆچكه و دێهاته‌كان چاندووه له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له 2011 ده‌ستیپێكرد.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا ژیانی زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی ته‌قه‌مه‌نیدایه.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "له سه‌ره‌تاكانی 2019ه‌وه، 173 مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا 41 منداڵ، به‌هۆی مینی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نیی پاشماوه‌كانی شه‌ڕه‌وه كوژراون."
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه له‌نێو ئه‌و قوربانیانه‌دا، لانیكه‌م 40 كه‌سیان له‌كاتی گه‌ڕان به‌دوای ده‌مبه‌ڵاندا بوونه‌ته قوربانی.
نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنی كاروباره مرۆییه‌كان رایگه‌یاند: "هه‌موو رۆژێك مه‌ده‌نییه‌كان ژیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن یان بریندارده‌بن به‌هۆی مینی چێنراو و ته‌قه‌مه‌نییه نه‌ته‌قیوه‌كانه‌وه."
نوسینگه‌كه له‌سه‌ر تویته‌ر راشیگه‌یاند: "به‌خه‌مڵاندن، له هه‌ر سێ رزگاربووی رووداوی ته‌قه‌مه‌نی له سوریا دووانیان به كه‌مئه‌ندامی ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن."
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین رایده‌گه‌یێنێت كه مینه‌كان ده‌بنه "رێگر" له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی خۆڵوخاشاك و ده‌ستكردن به چاندنی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مین له ئه‌یلولدا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه مینه‌كان ده‌شبنه هۆی مه‌ترسی بۆ منداڵان و رێگرده‌بن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سورییه‌كان بۆ شارۆچكه و گونده‌كانی خۆیان.