سه‌ركرده‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و چوار له هاوكاره‌كانی كوژران له ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپادا له باكوری ناوچه‌ی حه‌مرین، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق چوارشه‌ممه (2 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین، هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سوپا گروپێكی تیرۆریستییان ده‌ستگیركرد له زنجیره چیاكانی حه‌مرین له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "گروپه‌كه له‌لایه‌ن تالیب جهرو عیزاوییهوه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، كه تیرۆریستێكی ترسناكه و له‌گه‌ڵ چوار له هاوكاره‌كانی له شه‌ڕ و پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران دوای ئه‌وه‌ی حه‌شارگه‌كه‌یان ئاشكراكرا."
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی سوپا حه‌شارگه‌كه‌یان له‌ناوبرد "بۆ رێگریكردن له دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانی تره‌وه".