http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/10/01/newsbrief-02?di_exp_001=true&locale_switch_001=true

×
×

ئه‌مریكا رایده‌گه‌یێنێت 128,000 سوری دووچاری ره‌شبگری ده‌بنه‌وه‌

ئه‌مریكا دووشه‌ممه‌ (30 ئه‌یلول) رایگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 128,000 كه‌س دووچاری ره‌شه‌بگیری بوونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه‌ و داوای ئازادكردنیانی كرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

باڵیۆزی ئه‌مریكا، كێڵی كرافت، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا ده‌رباره‌ی شه‌ڕی سوریا وتی: "ئه‌م كاره‌ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌."

ناوبراو وتی: "رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌بێت ده‌ستگیركراوه‌كان ئازادبكات و رێگه‌ به‌ چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی بدات سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی ده‌ستگیركردن بكه‌ن."

سه‌رۆكی سوریا، به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ندین لێخۆشبوونی گشتیی بۆ به‌ندییه‌كان ده‌ركردووه‌ له‌و كاته‌وه‌ی له‌ 2011 شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد -- به‌تایبه‌تی له‌ 2014، 2018 و ناوه‌ڕاستی ئه‌یلول.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha