هێزه‌كانی عێراق به‌پشتیوانیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 12 چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له باكوری ئه‌نبار و خۆرئاوای سه‌ڵاحه‌دین، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق پێنجشه‌ممه (26 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزێكی هاوبه‌شی عێراق هه‌ڵیكوتایه سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كی داعش له ئوم توس له سه‌ر سنووری نێوان پارێزگاكانی ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین و شه‌ڕوپێكدادان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی گروپه‌كه روویدا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه‌كه حه‌وت چه‌كداری كوشت و ئاگری له سێ ئۆتۆمبیلی باركراو له تفاق و ته‌قه‌مه‌نی به‌ردا.
هاوكات، فڕۆكه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێنج له تیرۆریسته‌كانیان كوشت له‌كاتێكدا هه‌وڵیانده‌دا خۆیان رزگاربكه‌ن. راشیگه‌یاند كه چه‌ند هێرشێكی ئاسمانیش حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینیی داعشیان له ناوچه‌كه له‌ناوبرد.