وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، وه‌لید موعه‌لیم، سێشه‌ممه (25 ئه‌یلول) وتی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێ بۆ سوریا مانای ئه‌وه نییه كه وڵاته‌كه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی كۆتاییپێدێنێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
دووشه‌ممه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌ی راگه‌یاند كه ده‌مێكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م هه‌نگاوه دواجار ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت.
بڕیاره لیژنه‌كه له 150 ئه‌ندام پێكبێت -- سێیه‌كی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه دیاریده‌كرێت و سێیه‌كی تری له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و سێیه‌كه‌كه‌ی تریش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیاریده‌كرێت.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو لیژنه‌كه‌ی راسپاردووه به ئاراسته‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسییانه‌دا بۆ شه‌ڕه‌كه.
به‌ڵام موعه‌لیم پێداگریی كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێكهێنانی لیژنه‌كه "دژی بژارده‌ی سه‌ربازی نییه" و رێگریناكات له به‌رده‌وامیی "ئه‌و كارانه‌ی له ناوچه‌كه ئه‌نجامدراون".
ناوبراو سێشه‌ممه به كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنیی نزیك له رژێمی وت: "بڕیارمانداوه هه‌ر بستێكی خاكه‌كه‌مان پاككبكه‌ینه‌وه." وتیشی كه "شه‌ڕ به‌رده‌وام ده‌بێت."
هه‌روه‌ها وتی: "هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی بیانی له نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوره‌كه‌ماندا په‌سه‌ندناكه‌ین."
بڕیاره لیژنه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له 30 تشرینی یه‌كه‌م له جنێف كۆببێته‌وه.