به‌رپرسانی عێراق چوار كه‌مپی ئاواره‌كانیان له پارێزگای ئه‌نبار داخستووه و دانیشتوانی كه‌مپه‌كانیشیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق دووشه‌ممه (23 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه‌مپه‌كان بریتیبوون له جه‌دعه مه‌دره‌ج و سه‌لامییه.
وتی: "دانیشتوانی جه‌دعه 2 و 3 گوێزرانه‌وه بۆ جه‌دعه 1 دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كانیان گه‌ڕانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان."
هاوكات، كه‌مپی مه‌دره‌ج له گه‌یاره و سه‌لامییه 3 له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ داخران و دانیشتوانه‌كانیان گه‌ڕێنرانه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان دوای چوار ساڵ له ئاواره‌یی.
مو‌سا وتی وه‌زاره‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رنامه‌كانی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خێزانه ئاواره‌كان بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان و پێشكه‌شكردنی هاوكاری و خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان.