دوو موشه‌ك له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا له شه‌ودا كه‌وتنه خوار، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان به ئاژانسی فرانس پرێسیان وت سێشه‌ممه (24 ئه‌یلول) و ئه‌و دیپلۆماتكاره بیانیانه‌ش كه له‌وێ بوون ده‌ڵێن چه‌ند جارێك زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێدراوه.
ئه‌م هێرشه نوێیه له ناو ناوچه‌ی سه‌وزدا، كه باڵیۆزخانه بیانییه‌كان و بیاناكانی حكومه‌تی عێراقی له‌خۆده‌گرێت، له‌كاتێكدا رووده‌دات كه ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له ئاستێكی به‌رزدان.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی بیانی له ناوچه‌ی سه‌وز وتی دوو موشه‌كی 100ملم له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتنه خواره‌وه و دانه‌یه‌كی سێهه‌میش كه‌وته نێو روباری دیجله‌وه، كه باڵیۆزخانه‌كه به‌سه‌ریدا ده‌ڕوانێت.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "یه‌كێكیان نزیكه‌ی سێ مه‌تر له ناو ده‌روازه‌یه‌كی دا به‌ڕووی بیناكانی باڵیۆزخانه‌كه‌دا."
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقی به ئاژانسی فرانس پرێسی وت دوو مووشه‌ك له جۆری كاتیۆشا له نزیك باڵیۆزخانه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه پێش نیوه‌شه‌و.
وه‌ك ده‌ركه‌وت له ناوچه‌یه‌كی باشوری به‌غداوه هاوێژراون كه چه‌كدارانی میلیشیا عێراقییه‌كانی نزیك له ئێران تێیدا ده‌سه‌ڵاتدارن.
سوپای عێراق رایگه‌یاند كه دوو موشه‌ك ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزیان كرده ئامانج.
هیچ كام له سه‌رچاوه‌كان كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییان له رووداوه‌كه رانه‌گه‌یاند و هیچ گروپێكیش به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی له‌ئه‌ستۆنه‌گرت.
سه‌رچاوه دیپلۆماتییه بیانییه‌كانی نێو ناوچه‌كه وتیان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا دوو جار له ناوچه‌كه لێدرا و كه‌مێك پێش كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه راوه‌ستان.
دواهه‌مین هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز له 19 ئایار روویدا، چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا "فه‌رمانی گه‌ڕانه‌وه"ی بۆ ته‌واوی دیپلۆماتكاره ناپێویسته‌كانی ده‌ركرد.