نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا یه‌كشه‌ممه (22 ئه‌یلول) گه‌یشته دیمه‌شق بۆ گفتوگۆی نوێ ده‌رباره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستورێكی نوێ بۆ وڵاته‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بڕیاربوو دووشه‌ممه گیه‌ر پێده‌رسن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، وه‌لیدی موعه‌لیم كۆببێته‌وه بۆ تاووتوێكردنی لیژنه‌كه، ئه‌و هه‌وڵه‌ی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتگیریده‌كرێت كه به‌هۆی ناڕازیبوونی رژێمی سوریاوه له‌سه‌ر ئه‌ندامه پێشنیاركراوه‌كانی لیژنه‌كه پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی هێواشكراوه‌ته‌وه.
دیپلۆماتكاره نه‌رویجییه‌كه، كه كانونی دووه‌م پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت، وتی چه‌ند پێشڕه‌وییه‌ك هاتوونه‌ته ئاراوه له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ موعه‌لیم له ته‌مموز.
چوارشه‌ممه، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گویتێرێس وتی رێكه‌وتنێك له‌ئارادایه ده‌رباره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌كه.
بڕیاره لیژنه‌كه له 150 ئه‌ندام پێكبێت، كه سێیه‌كی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه دیاریده‌كرێت و سێیه‌كی تری له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و سێیه‌كه‌كه‌ی تریش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیاریده‌كرێت.