روسیا و چین پێنجشه‌ممه (19 ئه‌یلول) ڤیتۆیان له دژی بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كارهێنا كه له‌لایه‌ن 12 وڵاته‌وه له‌نێو 15 وڵاتی ئه‌ندامدا پشتگیری كرا و تێیدا داوای ئاگربه‌ستێك ده‌كرێت له پارێزگای ئیدلیبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌مه 13یه‌مین ڤیتیۆی روسیایه له دژی پڕۆژه بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕی سوریا له 2011 هه‌ڵگیرسا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گه‌یشتووه به بنبه‌ست له ئاست كێشه‌كه.
ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و كوێت سه‌رپه‌رشتیی بردنه‌پێشه‌وه‌ی پڕۆژه یاسایه‌كه‌یان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه نیو ملیۆن كه‌س له ئیدلیب ئاواره بوون له‌وكاته‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێم چوار مانگ پێش ئێستا ده‌ستیان به هێرشێك كرد.
هۆشدارییاندا كه ده‌كرێت شه‌ڕه‌كه ببێته هۆی هێنانه‌كایه‌ی خراپترین قه‌یرانی مرۆیی له وڵاته‌كه‌دا ئه‌گه‌ر شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامبێت و دا‌واشیان له روسیا كرد ڤیتۆ به‌كارنه‌هێنێت له‌دژی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به رێوشوێنێكی "مرۆیی پوخت" له‌قه‌ڵه‌میان دا.
به‌ڵام دوای دوو هه‌فته له گفتوگۆكردن، روسیا پڕۆژه یاسایه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ی بڕگه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ریزپه‌ڕكردنی (ئیستیسنا) "ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به تیرۆریستان" له پڕۆژه‌كه‌دا جێبكاته‌وه.
له پڕۆژه یاسا ره‌تكراوه‌كه‌دا هاتبوو كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێویسته كۆتاییبهێنن به‌و تووندوتیژییه "بۆ رێگری له خراپتربوونی ئه‌و بارودۆخه مرۆییه كاره‌ساتباره‌ی له‌ئێستادا له‌ئارادایه" له پارێزگای ئیدلیب، كه بڕیاربوو نیوه‌ڕۆی 21 ئه‌یلول ده‌ستپێبكات.
روسیا و چین به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه یاسایه‌كی دیكه دژی ئه‌مه وه‌ستانه‌وه، كه به ئاسانی دواتر له‌ڕێی ده‌نگدانه‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی پێنجشه‌مه‌دا ره‌تكرایه‌وه.
پڕۆژه یاساكه به‌تایبه‌تی دیاریی كردبوو كه ئاگربه‌سته‌كه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه ناگرێته‌وه كه له‌دژی ئه‌و كه‌س و گروپ و لایه‌نانه ئه‌نجامده‌درێن كه "په‌یوه‌ندییان به گروپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌یه".
وڵاتانی خۆرئاوا رایانگه‌یاند كه شێوازی داڕشتنی پڕۆژه یاسایه‌كه مایه‌ی په‌سه‌ندكردن نه‌بوو، چونكه رێی بۆ لێكدانه‌وه‌ی جیاواز خۆشده‌كرد و له‌وانه‌یه نه‌بێته هۆی وه‌ستاندنی بۆردومانكردنی مه‌ده‌نییه‌كان.
نوێنه‌ری به‌لجیكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مارك پێكستین وتی: "بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه و خوێندنگه و شوێنه گشتییه‌كان به هیچ جۆرێك یارمه‌تیده‌ر نابێت له شه‌ڕی دژ به تیرۆریزمدا."