ئه‌مریكا به‌رده‌وامده‌بێت له پێدانی چه‌ك و ئۆتۆمبیل به هێزه كوردییه‌كان له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا، سه‌رباری پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر سنووری وڵاته‌كه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا چوارشه‌ممه (18 ئه‌یلول) وتی.
به‌گوێره‌ی پێنتاگۆن، ئه‌مریكا ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ شه‌ڕكردن دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌دات به یه‌كینه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و گروپه‌كه‌ی كار له‌سه‌ر شه‌ڕی دژ به تووندڕه‌وه‌كان ده‌كات له وه‌زاره‌تی به‌رگری، كریس مایه‌ر وتی: "ئێمه به‌رده‌وامین له پێدانی چه‌كی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبیل به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات" بۆ به‌كارهێنانیان له دژی داعش.
مایه‌ر وتی: "زۆر شه‌فافین ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌ره‌ستانه چین."
"مانگانه راپۆرت ده‌ده‌ین به توركیا ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌ك و ئۆتۆمبیلانه."
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پشتیبه‌ستووه به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، كه هاوپه‌یمانییه‌كی چه‌كدارانی عه‌ره‌ب و كورده، بۆ له ریشه‌كێشكردنی داعش و رێگریكردن له خۆڕێكستنه‌وه‌ی.
توركیا، كه ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیدا هه‌ستاوه به دامه‌زراندنیناوچه‌یه‌كی ئارامی ئه‌منی له‌سه‌ر سنووری سوریا-توركیا، به‌شه كورده‌كه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مده‌دات، كه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) ناسراون.