ئه‌ڵمانیا و كوێت و به‌لجیكا داوایانكردووه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پڕۆژه یاسایه‌ك بخاته ده‌نگدانه‌وه بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆئه‌وه‌ی "ده‌ستبه‌جێ كۆتاییبهێنن به تووندوتیژی" له پارێزگای ئیدلیبی سوریا، دیپلۆماتكاران چوارشه‌ممه (18 ئه‌یلول) رایانگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، پڕۆژه یاسایه‌كه پێنجشه‌ممه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
پرۆژه یاساكه داوای ئاگربه‌ستێك ده‌كات كه ده‌بێت نیوه‌ڕۆی شه‌ممه به كاتی ناوخۆ ده‌ستپێبكات و ده‌ڵێت كه ئه‌مه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌وه‌ی "رێبگرێت له خراپتربوونی ئه‌و بارودۆخه مرۆییه كاره‌ساتباره‌ی له ئێستادا له ئیدلیب له‌ئارادایه".
پڕۆژه یاسایه‌كه له‌لایه‌ن مۆسكۆوه دووچاری دژایه‌تییه‌كی تووند ده‌بێته‌وه، كه به پڕۆژه یاسایه‌كه‌ی خۆی به‌رپه‌چی ده‌داته‌وه و چینیش پشتیوانیی لێده‌كات، ئه‌میش پێنجشه‌ممه ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
هاوكات، هه‌ردوو سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه و داوای راوه‌ستاندنی بۆردومانه‌كانیان كرد له شاره‌كانی ئیدلیب له سوریا و ته‌رابلوس له لیبیا.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گویتێرێس و سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور، پیته‌ر ماورێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتیان كه هه‌ردوولا "دڵگرانن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازار و وێرانكارییه باسنه‌كراوه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بۆردومان و تۆپبارانه‌كانن."
داوایان له هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌ردوو شه‌ڕه‌كه كرد كه دووربكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌بنه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كاریگه‌ر له ناوچه نیشته‌نییه‌كان.
وتیان: "لایه‌نه‌كانی نێو شه‌ڕه‌كه پێویسته هه‌ستبكه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن له ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان شه‌ڕبكه‌ن به‌و جۆره‌ی له به‌ره كراوه‌كانی شه‌ڕدا ده‌یكه‌ن."
هه‌ردوولا وتیان: "یاسای مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی... به‌ته‌واوی هێرشی راسته‌وخۆ قه‌ده‌غه‌ده‌كات له‌دژی مه‌ده‌نییه‌كان یان موڵكوماڵی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها هێرشه هه‌ڕه‌مه‌كی و ناهاوسه‌نگه‌كان و چه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و به‌كارهێنانی مه‌ده‌نییه‌كان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی."