نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رێكه‌وتننامه‌یه‌كی په‌سه‌ندكردووه له نێوان لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی نێو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ره‌شنووسی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ ئه‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه، ئاژانسی فرانس پرێس (19 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وتی: "ئێستا رێكه‌وتنێك له‌نێوان ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نێو لیژنه‌كه‌دا هه‌یه."
گوتێرێس وتی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، گیه‌ر پێده‌رسن "رێكاره‌كانی كۆتایی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئه‌نجامده‌دات ده‌رباره‌ی كارنامه‌كه و هیوادارین به‌منزیكانه به‌ئه‌نجام بگه‌یێنرێت".
گفتوگۆكانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئاشتی به سپۆنسه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كۆتاییپێهێنانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له 2011 هه‌ڵگیرسا شكستیهێناوه و پێده‌رسن هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستووری.
لیستی ناوی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه جێی مشتومڕێكی زۆر بوو، چونكه رژێمی سوریا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ به‌شێك له ناوه پێشنیاركراوه‌كاندا هه‌یه.
بڕیاره لیژنه‌كه له 150 ئه‌ندام پێكبێت، كه سێیه‌كی له‌لایه‌ن رژێمه‌وه دیاریده‌كرێت و سێیه‌كی تری له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و سێیه‌كه‌كه‌ی تریش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دیاریده‌كرێت.
گوتێرێس وتی: "هیوادارم ئه‌مه ببێته هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ پێكهێنانی مه‌رجه‌كانی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌م شه‌ڕه تراژیدییه."
جگه له پێكهێنانه‌كه‌ی، ئه‌و میكانیزمه‌ی كه كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌درێت هێشتا له‌سه‌ری رێنه‌كه‌وتوون، ئه‌مه‌ش ترسی لای دیپلۆماتكاران دروستكردووه به‌وه‌ی به‌ره‌وپێشچوونێكی راسته‌قینه هێشتا چه‌ندین مانگی دیكه‌ی پێویسته.