پێنج حه‌شارگه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) هێرشیانكرایه سه‌ر و هه‌مان ژماره‌ش چه‌كدار ده‌ستگیركران له دیاله، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (17 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاستبه‌رزدا كه به‌گوێره‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی دروست ئه‌نجامدرا، یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی سوپا له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیاله، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دژه تیرۆریزم، هێرشیانكرده سه‌ر حه‌شارگه‌كانی داعش له ناوچه‌ی نه‌دا له شارۆچكه‌ی مه‌نده‌لی، باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیاله.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "چه‌ندین چه‌ك و تفاق، هاوه‌ن، چه‌ندین موشه‌كهاوێژی سه‌رشان (ئارپیجی)، له‌گه‌ڵ بڕێك ته‌قه‌مه‌نیی ئێجگار مه‌ترسیدار ده‌ستیان گیرا به‌سه‌ردا."