سه‌ركرده‌ی گروپی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له تۆمارێكی ده‌نگیدا كه دووشه‌ممه (16 ئه‌یلول) بڵاوبووه‌وه، داوای له شوێنكه‌وتوانی كردووه ئه‌و توندڕه‌و و ئه‌ندامانی خێزانانه ئازادبكه‌ن كه له كه‌مپه‌كانی عێراق و سوریادا ده‌ستبه‌سه‌رن.
تۆماره ده‌نگییه‌كه، كه پێده‌چێت هیی سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی بێت، له‌ڕێی نه‌رمه‌كاڵای ته‌له‌گرامه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
هه‌زاران چه‌كدار له تووندڕه‌وانی گروپه‌كه له زیندانه‌كاندان له عێراق و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی كورده‌كان له سوریا، له‌كاتێكدا ده‌یان هه‌زار له ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له كه‌مپه‌كاندا ده‌ستبه‌سه‌رن.
له سوریا، كه مانگی ئازار دوایین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدا، سه‌دان گومانلێكراوی تیرۆریستی له‌ژێر چاودێریی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دان كه سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕی دژی داعشیان كرد.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی كورد، 12,000 بیانی له نزیكه‌ی 40 وڵاته‌وه، به 4,000 ژن و دوو ئه‌وه‌نده‌ش منداڵه‌وه، له كه‌مپه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریادان.
له عێراق، كه به‌رپرسان له كانونی یه‌كه‌م 2017 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، ئه‌و دادگایانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به داعشه‌وه ده‌كه‌ن، سزای زیندانی و له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر زیاتر له 500 بیانی‌دا سه‌پاندووه.
به‌رپرسانی عێراق ژماره‌ی به‌ندییه‌كانی نێو به‌ندیخانه‌كانیان ئاشكراناكه‌ن، به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن نزیكه‌ی 20,000 كه‌س له زیندانه‌كانی ئه‌واندان به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه.