ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شارۆچكه‌یه‌كی ژێرده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن توركیاوه، له باكوری سوریا بووه هۆی كوشتنی 11 مه‌ده‌نی، یه‌كشه‌ممه (15 ئه‌یلول)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ته‌قینه‌وه‌كه له شارۆچكه‌ی رای روویدا، نزیك به سنووری توركیا.
هیچ لایه‌نێك راسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی له نزیكه‌ی ده‌روازه‌ی شارۆچه‌كه‌كه له‌ئه‌ستۆنه‌گرت، كه دووه‌مین ته‌قینه‌وه‌ی خوێناویی هاوشێوه‌یه له‌و ناوچه به‌رفراوانه له حوزه‌یرانه‌وه.
ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، ئوسامه ئه‌بولخه‌یر به ئاژانسی فرانس پرێسی وت بارهه‌ڵگرێكی ساردكه‌ره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ته‌ندروستی ته‌قییه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شارۆچكه‌كه، عه‌لا حه‌مه‌د وتی پێده‌چێت بارهه‌ڵگره‌كه به كۆنترۆڵی بێوایه‌ر ته‌قێنرابێته‌وه.
ناوبراو وتی، ده‌رمانسازێك و دوو منداڵی خۆی له نێو كوژراوه‌كاندان. وتیشی خانووه‌كانی نزیك رووداوه‌كه زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
سه‌ربازانی تورك و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی هاوپه‌یمانیان له 2016 ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازییان دژی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و كورده‌كان ده‌ستپێكرد له باكوری سوریا و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر رای و شارۆچكه‌ی عه‌زازی نزیكیدا.
سه‌ربازانی تورك و هێزه هه‌واڵگرییه‌كان له ناوچه‌كه جێگیربوون و چه‌كداره ئۆپۆزسیۆنه سورییه‌كانیش كه توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات وه‌ك پۆلیس كارده‌كه‌ن.