عێراق قۆناغی پێنجه‌می هه‌ڵمه‌تی ئه‌منیی "ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن"ی ده‌ستپێكرد، كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه پشتگیری ده‌كرێت، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووشه‌ممه (16 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "قۆناغی پێنجه‌م به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه ده‌ستیپێكرد له بیابانی ئه‌نبار له باشوری شاڕێی نێوده‌وڵه‌تی، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف، تا ده‌گاته سه‌ر سنووری عێراق و سعودیه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، یه‌كه جیاوازه‌كانی سوپای عێراق، له‌گه‌ڵ پێكهاته ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه ئامانجی ئه‌مینكردنی یه‌كه‌كانه له‌سه‌ر زه‌وی و له ره‌گه‌وه ده‌رهێانی سه‌رچاوه‌كانی تووندڕه‌وی و ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌س و تووندڕه‌وانه‌ش كه داواكراون.