سوپای عێراق بڕێكی زۆر ته‌قه‌مه‌نی و تفاق و چه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی دۆزییه‌وه له حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینیدا له وادی قه‌زف له بیابانی ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی به‌رگری پێنجشه‌ممه (12 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هه‌ماهه‌نگیی شانه‌ی هه‌واڵگریی هه‌ڵۆكان ئه‌نجامدرا. راشیگه‌یاند كه حه‌شارگه‌كه ده‌یان هێله‌گی بۆمبڕێژكراو و سه‌دان ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و چه‌ندین موشه‌ك، مین، تفاق و چه‌كی جۆراوجۆ و ئامێری په‌یوه‌ندیكردنی مۆدێرنی تێدابوو.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، "سوپا حه‌شارگه‌كه‌ی به پشتبه‌ستن به سه‌ره‌داوه‌كانی زیندانییه‌ك ئاشكراكرد كه كاری بۆ داعش كردبوو". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه "كه‌لوپه‌له‌كان گوێزرانه‌وه بۆ جێگایه‌كی پارێزراو تا له‌ناوببرێن."