سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا له پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستگیركران، پۆلیسی عێراق پێنجشه‌ممه (12 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
عه‌قید محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عوبه‌یدی له پۆلیسی كه‌ركوك به دیارونای وت كه ئه‌وانه ده‌ستگیركران به‌گوێره‌ی زانیاری هه‌واڵگریی پێشوه‌خته و سه‌ره‌داوه‌ی دانیشتوانی دوو گوندی نزیكی ریاز، باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
وتی: "یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان ددانی نا به به‌شداربوونی له كوشتنی ئه‌ندامانی خێزانی پۆلیسێكدا، به منداڵه‌كانیشیه‌وه، له تاوانێكی قێزه‌وندا كه له گوندی ئیفتیخاره‌ت، باشوری كه‌ركوك، دوو ساڵ پێش ئێستا روویدا."
عوبه‌یدی وتی شوێنی چه‌كداره‌كان، كه خۆیان حه‌شاردابوو، دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له چاودێریكردن ده‌ستنیشانكرا. ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ش كه "راده‌ستی دادگا ده‌كرێن دوای ئه‌وه‌ی لێدوانیان لێوه‌رده‌گیرێت".