هێزه‌كانی سوپای عێراق ده‌ستیانكردووه به كشانه‌وه له كه‌مپ و بنكه‌كانیان له ناوه‌وه‌ی شاره‌كان وه‌ك به‌شێك له پلانێك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كان به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی به‌رگری پێنجشه‌ممه (12 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، لیوا ته‌حسین خه‌فاجی له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ئێمه له هه‌ندێك پارێزگا ده‌ستمانكردووه به راده‌ستكردنی به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه نێوخۆییه‌كان، سوپاشمان كشاندووه‌ته‌وه بۆ بنكه تایبه‌ته‌كان."
ناوبراو وتی: "ده‌بێت به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كان راده‌ستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێنه‌وه، چونكه نابێت سوپا له‌نێو شاره‌كاندا چالاكیی هه‌بێت، به‌ڵكو له بنكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا."
وتیشی: "سوپا بۆ هاوكاریكردن هاته ناوه‌وه چونكه وه‌زاره‌ته‌كه پێویستی به یارمه‌تی بوو، به‌ڵام ئێستا ئاماده‌ین به‌رپرسیارێتییه ئه‌منییه‌كان راده‌ستی پۆلیسی نێوخۆیی بكه‌ین له ته‌واوی پارێزگاكان."