http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/09/09/newsbrief-03?di_exp_001=true

×
×

هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان هه‌شت چه‌كداری داعش ده‌كوژێت له‌ باشوری موسڵ

هێرشێكی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی كرده‌ ئامانج له‌ حه‌مام عه‌لیل، باشوری موسڵ، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق یه‌كشه‌ممه‌ (8 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێرشێكی ئاسمانییان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر دورگه‌ی حاوی ئه‌سلان له‌ روباری دیجله‌دا."

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌: "هه‌شت چه‌كداری داعش له‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كه‌دا كوژران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha