داواكارانی گشتی له ئه‌ڵمانیا دووشه‌ممه (9 ئه‌یلول) ده‌ستگیركردنی ژنێكی ئه‌ڵمانی-تونسییان راگه‌یاند، بێوه‌ژنی راپه‌رێكی ئه‌ڵمانی كه بووبووه چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)، له‌سه‌ر ئه‌ندامێتییه گوماناوییه‌كه‌ی له گروپه‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ژنه‌كه، كه ناوی ته‌نها به ئومه‌یمه أ هاتووه، هه‌فته‌ی رابردوو له هامبورگ ده‌ستگیركرا و تۆمه‌تباركرا به گه‌وره‌كردنی منداڵه‌كانی له‌ژێر كاریگه‌ریی بیروباوه‌ڕه‌كانی گروپه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی داواكارانی گشتی، ئومه‌یمه أ هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ر دێنیس كوسپێرت كردبوو، كه به دێسۆ دۆگ ناسرابوو، دوای ئه‌وه‌ی مێردی یه‌كه‌می له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له شاری كۆبانێی سوریا كوژرا.
كوسپێرت، كه ساڵی رابردوو له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له سوریا كوژرا، یه‌كێك بوو له چه‌كداره بیانییه ناسراوه‌كانی داعش، كه له چه‌ندین گرته ڤیدیۆی پڕوپاگه‌نده‌یی گروپه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه و له یه‌كێكیشیاندا پێده‌چێت له‌گه‌ڵ سه‌ری بڕاوی پیاوێكدا بێت.
ئومه‌یمه أ له كانونی دووه‌می 2015 له‌گه‌ڵ سێ منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و سوریا گه‌شتیانكردبوو، بۆئه‌وه‌ی بچنه لای یه‌كه‌مین مێردی و باوكی منداڵه‌كانی، نه‌دار هـ له سوریا.
داواكارانی گشتی رایانگه‌یاند كه ناوبراو له ژێر سێبه‌ری یاساكانی داعشدا ژیاوه و منداڵه‌كانی له‌ژێر كاریگه‌ریی بیروباوه‌ڕی گروپه‌كه‌دا گه‌وره‌كردوون و هاوكارییه‌كی مانگانه‌ی ماددیشی له گروپه چه‌كداره‌كه وه‌رگرتووه.
دواتر شووی به كوسپێرت كرد، به‌ڵام له 2016 به‌جێیهێشت و به سێ منداڵه‌كه‌ی و سكی پڕه‌وه گه‌ڕایه‌وه ئه‌ڵمانیا.