قائیم به‌ته‌واوی له مین و ته‌قه‌مه‌نییه چێنراوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) پاككراوه‌ته‌وه كه پێش وه‌ده‌رنانی له شارۆچكه‌كه له 2017، چاندبوونی، پارێزگار ئه‌حمه‌د مه‌حه‌لاوی سێشه‌ممه (3 ئه‌یلول) وتی.
ناوبراو وتی هه‌نگاوه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان بۆ شارۆچكه سنوورییه‌كه‌ی ئه‌نبار خێراترده‌كات.
مه‌حه‌لاوی وتی هێزه ئه‌منییه‌كان "لابردنی ته‌واوی تەقەمەنییه نەتەقیوەكانیان له قائیم به ئه‌نجام گه‌یاند، به ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و بۆمبه‌كانیشه‌وه كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه چێنرابوون".
وتی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 52 گوند و سێ ناحیه‌ی له قائیم گرته‌وه، كه تێیدا سه‌دان خانوو پاككرانه‌وه پێشئه‌وه‌ی خێزانه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان."
وتیشی نه‌هێشتنی مه‌ترسیی ته‌قه‌مه‌نییه به‌جێماوه‌كانی شه‌ڕ یارمه‌تیی هه‌وڵه‌كانی بونیادنانه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه له قائیم ده‌دات.