http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2019/08/28/newsbrief-02?di_exp_001=true

×
×

هێزه‌كانی عێراق ئه‌ڵقه‌كانی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ ئاشكراده‌كه‌ن له‌ به‌غدا

هێزه‌كانی عێراق 19 كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌شداربوون له‌ تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌ به‌غدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا چوارشه‌ممه‌ (28 ئاب) رایگه‌یاند.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نۆ كه‌سیان ده‌ستگیركرد -- شه‌ش ژن و سێ پیاو -- له‌ سه‌یدییه‌ (له‌ كه‌رخ)، كه‌ به‌شداربوون له‌ چالاكی و تاوانه‌كانی بازرگانیكردندا به‌ مرۆڤه‌وه‌."

راشیگه‌یاند كه‌ 10 ژنی دیكه‌ی تۆمه‌تبار به‌ بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی ئیعلام ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ "هه‌موو ده‌ستگیركراوه‌كان راده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كران".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha