سه‌دان ئاواره‌ی عێراقی، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، دووشه‌ممه (28 ئاب) له كه‌مپێكی باكوره‌وه گوێزرانه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان سه‌رباری نیگه‌رانییه‌كان ده‌رباره‌ی بارودۆخی مرۆیی و چاره‌نوسیان دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مه‌ده‌نییه‌كان خه‌ڵكی حه‌ویجه بوون به‌ڵام چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌هۆی شه‌ڕی دژی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه هه‌ڵهاتبوون بۆ كه‌مپی حه‌مام عه‌لیل، نزیكه‌ی 150 كیلۆمه‌تر له باكوره‌وه.
سه‌رله‌به‌یانیی چوارشه‌ممه، به‌رپرسانی عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رپه‌رشتیی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌یان كرد و بۆ ناو زیاتر له ده پاس كه هێمای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراقیان له‌سه‌ربوو.
یاریده‌ده‌ری پارێزگار بۆ كاروباری ئاواره‌كان، عه‌لی خوزر، وتی وه‌ك به‌شێك له گواستنه‌وه‌كه زیاتر له 150 خێزان، یان نزیكه‌ی 550 كه‌س، ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك.
ناوبراو وتی: "چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، 35 خێزان گه‌ڕێنرانه‌وه ئه‌نبار. ئێستا كار له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان ده‌كه‌ین بۆ پارێزگاكانی خۆیان."
له سه‌رانسه‌ری عێراقدا هێشتا زیاتر له 1.6 ملیۆن خه‌ڵكی ئاواره له كه‌مپه‌كاندان، یان له بینا ته‌واونه‌كراوه‌كان و خانووی كرێدان، دوای نزیكه‌ی دوو ساڵ له راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه به‌سه‌ر داعشدا.
حكومه‌ت رێساكانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ماڵه‌كانی خۆیان چڕتركردۆته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان ناوچه‌كانیان هێشتا به‌خراپی زیانی به‌ركه‌وتووه و خزمه‌تگوزارییان زۆر كه‌م تێدایه.