چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به‌رپرسیاره له تێكشكاندنی په‌یكه‌ره‌كانی مۆزه‌خانه‌ی موسڵ، ده‌ستگیركرا له خۆرئاوای موسڵ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (27 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی هاوبه‌ش له به‌ڕێوبه‌رێتی پۆلیسی نه‌ینه‌وا چه‌كدارێكی داعشی ده‌ستگیركرد كه ددانیناوه به‌وه‌دا ئاسه‌واره‌كانی مۆزه‌خانه‌ی موسڵی تێكشكاندووه و زیانی پێگه‌یاندوون."
راشیگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه‌كه له ڤیدیۆیه‌كی داعشدا، له‌كاتێكدا موسڵ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كه‌دا بوو، ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌كوشێكی ئاسنی به‌ده‌سته‌وه‌یه و په‌یكه‌ره‌كانی ئاشورییه‌كان تێكده‌شكێنێت له مۆزه‌خانه‌كه‌دا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش له گه‌ڕه‌كی ته‌ل روممان له خۆرئاوای موسڵ ده‌ستگیركرا.