هێرشێكی موشه‌ك بووه هۆی كوشتنی شه‌ش كه‌س و برینداركردنی نۆ كه‌سی دیكه له شه‌ودا له یاریگایه‌كی وه‌رزشی له پارێزگای كه‌ركوكی عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس یه‌كشه‌ممه (26 ئاب) رایگه‌یاند.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند: "شه‌ش مه‌ده‌نی كوژران و نۆ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له هێرشێكدا كه هاوه‌ن و چه‌كی مامناوه‌ندیی تێدا به‌كارهێنرا."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێرشه‌كه یاریگایه‌كی تۆپی پێی كرده ئامانج له داقوق له كه‌ركوك.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرت، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان راكێشا بۆ "چه‌ته تیرۆریسته‌كان"ی سه‌ر به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش).
عێراق له كۆتاییه‌كانی 2017 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانی هێشتا هێرشی لێده راكه ئه‌نجامده‌ده‌ن له ناوچه دووره‌ده‌سته‌كانی باكور و خۆرئاوای عێراق، نزیك سنووری سوریا.