چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه به‌شداربووه له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نییان، له سامه‌ڕا ده‌ستگیركرا، شانه‌ی میدیای ئه‌منیی عێراق پێنجشه‌ممه (22 ئاب) رایگه‌یاند.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه چاودێریكردنی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه سه‌ریكێشا بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داواكراوی داعش به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه تیرۆریزم.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "ده‌ستگیركراوه‌كه كاری بۆ به‌ناو 'ویلایه‌تی سامه‌ڕا' كردووه، هه‌روه‌ها له‌پشت چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه بووه كه دژی هێزه ئه‌منییه‌كان و مه‌ده‌نییان ئه‌نجامدراون." راشیگه‌یاند كه "درایه دادگا بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێویسته‌كان ته‌واوبكرێن."