شانه‌ی میدیای ئه‌منیی عێراق سێشه‌ممه (20 ئاب) رایگه‌یاند كه تونێلێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له زنجیره چیاكانی عه‌شتانه له پارێزگای نه‌ینه‌وا روخێنرا و ئه‌و تیرۆریستانه‌شی له‌ناویدا خۆیان حه‌شاردابوو كوژران.
شانه میدیاییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزێكی هاوبه‌شی فیرقه‌ی 66 و لیوای 22 له‌گه‌ڵ تیرۆریستان كه‌وتنه شه‌ڕ و پێكدادان له زنجیره چیاكانی عه‌شتانه."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند: "شه‌ش چه‌كداری داعش كه هه‌وڵیاندا هه‌ڵبێن و له‌ناو تونێلێكدا له ناوچه‌كه خۆیان حه‌شاردا، گه‌مارۆدران" له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه. راشیگه‌یاند كه ئه‌وانه له هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا كوژران كه تونێله‌كه‌یان رووخاند.