حه‌شارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له خۆرئاوای ئه‌نبار دۆزرایه‌وه به پشتبه‌ستن به ددانپێدانانه‌كانی گومانلێكراوێكی تیرۆریزم، پۆلیسی عێراق له پارێزگای ئه‌نبار چوارشه‌ممه (21 ئاب) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆردا له چه‌كی مامناوه‌ند و سوك، ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد، مینی دژه زرێپۆش، موشه‌ك و ژماره‌یه‌ك ته‌قه‌مه‌نی له حه‌شارگه‌یه‌كی ژێرزه‌مینیدا له قائیم."
ناوبراو وتیشی: "حه‌شارگه‌كه هی داعشه، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیشی ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌لی گروپه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ته‌قه‌مه‌نی و به‌كارهێنانی له دژی مه‌ده‌نییه‌كان."