هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه بۆردومانی ئامانجه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌كات له عێراق، هه‌ینی (16 ئاب) رایگه‌یاند كه ئه‌وه به‌گوێره‌ی بڕیارێكی ئه‌مداواییانه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق بوو بۆ خواستنه خواره‌وه‌ی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌بێ بوونی مۆڵه‌تی تایبه‌ت له خۆیه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هاوپه‌یمانان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند كه "ده‌ستبه‌جێ رازیبووین به هه‌موو ئه‌و ڕێنماییانه‌ی له هاوبه‌شه عێراقییه‌كانمانه‌وه وه‌رمانگرتن كه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیران بوو".
سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند كه "مۆڵه‌تدانی تایبه‌تی" هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه بۆ ئه‌و فڕۆكانه‌ی له ئاسمانی عێراقدا له‌گه‌ڕدان، كه له 2014ه‌وه فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشیان تێدا بوو بۆ بۆردومانكردنی داعش.
نوسینگه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "مۆڵه‌تپێدانه‌كه ته‌نها له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌درێت."
بڕیاره‌كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چاودێری، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، هه‌لیكۆپته‌ر و درۆنیش ده‌گرێته‌وه، هی "هه‌موو قه‌واره عێراقی و ناعێراقییه‌كانیش". بڕیاره‌كه به دیاریكراوی ئاماژه به فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ناكات.
به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی عه‌بدولهه‌مدی، هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی گونجاو بفڕێت "وه‌كو فڕۆكه‌ی دوژمن سه‌یری ده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن به‌رگریی ئاسمانیمانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ینی رایگه‌یاند كه سه‌ركرده باڵاكانی له‌گه‌ڵ به‌پرسانی به‌رگریی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه و جه‌ختیشیان له‌وه كرده‌وه كه چالاكییه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن "له عێراق به‌گوێره‌ی داواكاری و هه‌روه‌ها له‌ژێر پارێزگاریی حكومه‌تی عێراقدا".