یاریده‌ده‌رێكی نزیك له سه‌ركرده‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌بوبه‌كرد به‌غدادی له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیركرا، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دووشه‌ممه (19 ئاب) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ئاژانسی هه‌واڵگریی سوپا له هیت، پارێزگای ئه‌نبار، ئه‌میرێكی داعشی ده‌ستگیركرد كه یاوه‌رێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی تاوانكاره."
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا، هێزه‌كانی سوپای عێراق "یه‌كێك له باڵاترین تیرۆریسته‌كان"یان ده‌ستگیركرد "كه وه‌ك ئه‌میری سه‌ربازی خزمه‌تی كردووه له هیت پێش ئازادكردنی [له‌ده‌ست داعش]".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ده‌ستگیركراوه‌كه "باوكی ژماره‌یه‌ك تیرۆریسته، كه به‌شێكیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژراون، له‌كاتێكدا كوڕێكی له ئۆپه‌راسیۆنێكی خۆكوژیدا خۆی ته‌قانده‌وه و یه‌كێكی تریشی وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشت دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕێكی ئازادكردندا بریندار بوو".
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه‌كه "ژماره‌یه‌ك خێزانی ئاواره كردووه و كارمه‌ندانی ئه‌منیشی له هیت ناچاركردووه خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه و چه‌كه‌كانیان راده‌ستبكه‌ن".
راشیگه‌یاند: "چه‌ند گهجێكیشی به‌زۆر ناچاركردووه پهیوهندیبكهن به ریزه‌كانی داعشه‌وه." هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركراوه‌كه یه‌كێكه له باڵاترین ئه‌و چه‌كدارانه‌ی به‌گوێره‌ی مادده‌ی 4ی یاسای دژه تیرۆریزم داواكراون.