كۆگایه‌كی چه‌كی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سه‌ی سه‌ربازیی تێدا بوو له پارێزگای كه‌ركوك، ده‌ستی گیرا به‌سه‌ردا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێنجشه‌ممه (15 ئاب) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆگایه‌كی ژێرزه‌مینیی چه‌كدا له گوندی زه‌كارته له پارێزگای كه‌ركوك.
ناوبراو وتی له كۆگاكه‌دا ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردی قورس به چه‌ند قه‌باره‌یه‌كی جیاواز، تفاقی دۆشكه، چه‌ند پێداویستییه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی و جلوبه‌رگ و ئامێری په‌یوه‌ندیكردن هه‌بوون.
مه‌عه‌ن وتیشی: "كه‌ره‌سه‌كان لابران و كۆگاكه‌ش پڕكرایه‌وه، بێئه‌وه‌ی هیچ رووداوێكی لێبكه‌وێته‌وه."