پاسه‌وانانی سنووری عێراق سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد كه هه‌وڵیاندابوو له سوریاوه بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا هه‌ینی (16 ئاب) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا قاسم زه‌وبه‌یعی به دیارونای وت: "سوپا له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌دا هه‌وڵێكی سێ چه‌كداری داعشی پوچه‌ڵكرده‌وه كه ده‌یانویست له سوریاوه بێنه ناو خاكی عێراقه‌وه به سوودوه‌رگرتن له خراپیی كه‌شوهه‌وا و كه‌میی راده‌ی بینین به‌هۆی ته‌مه‌وه."
ناوبراو وتی: سێ چه‌كداره‌كه ده‌ستگیركران و چه‌ند كڵاشینكۆفێكیشیان پێ گیرا.
وتیشی: "دوای ئاشكراكردنی شوناسیان، بۆمانده‌ركه‌وت كه دووانیان داواكراوبوون به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆریزمه‌وه." هه‌روه‌ها وتی: "براون بۆ بنكه‌یه‌كی ئه‌منی و چاوه‌ڕێی رادهستكردنیانن به به‌رپرسانی دادوه‌ری له نه‌ینه‌وا."