هێزه‌كانی عێراق 48 ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردیان له پارێزگای ئه‌نبار دۆزییه‌وه كه له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه چێنرابوون، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار پێنجشه‌ممه (15 ئاب) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "یه‌كه‌كانی سه‌ر به یه‌كه‌ی ئه‌ندازیاریی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار و فیرقه‌ی 10 ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجامدا بۆ لابردنی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییه ده‌ستكردانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه جێهێڵدراون له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌نبار."
راشیگه‌یاند كه ده‌یان ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكرد له چه‌ندین جۆری جیاواز له باكور و خۆرئاوای ره‌مادی دۆزرانه‌وه و به سه‌لامه‌تیش پووچه‌ڵكرانه‌وه.