دوو چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کە بەشداربوون لە چەندین هێرشدا دژی هێزەکانی عێراق لە ئەنبار، دەستگیرکراون، وەزارەتی بەرگری عێراق سێشەممە (13 ئاب) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه یەکە هەواڵگرییە سەربازییەکانی فیرقەی 10ی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی ئاستبەرزیان ئەنجامدا و دوو تیرۆریستیان لە ناحیەی کهرمه له پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد.
راشیگەیاند: "دوو تیرۆریستەکە پێشتر بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین هێرش لە دژی هێزە ئەمنییەکانمان لە جسر ڕوعد، قەنەتار و ئەبو سوعدە." ئاماژهی بهوهش كرد کە بەگوێرەی ماددەی دووی یاسای دژە تیرۆریزم داواکراوبوون.