هێزهكانی عێراق سێشەممە (13 ئاب) سێ شانەی تیرۆریستییان هەڵوەشاندەوە و سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە حەویجەی پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "یەکەکانی بەڕێوبەرێتی ئەمنی و هەواڵگریی کەرکوک ئەمڕۆ سێ شانەی تیرۆریستییان هەڵوەشاندهوە و ئەندامەکانیان دەستگیرکردن، لەنێویاندا بەناو 'ئەمیری ئاشهكان' لە حەویجە."
بەیاننامەکە رایگەیاند کە ئەندامانی شانەکە ددانیانناوە بە ئەنجامدانی "ترسناکترین تاوانەکان و کوشتنی خەڵکانی بێتاواندا".
راشیگهیاند: "لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی شانەکە زانیارییان دەربارەی ئەو شوێنە خستووەتە روو کە کەرەستەی خواردن و تەقەمەنی دەستکردیان لێوە دەگوازرێتەوە."
بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەندامانی شانەکە ددانیشیانناوە بە حەواڵەکردنی پارەدا بۆ خێزانەکانی ئهو ئەندامانهی داعش کە لە کەرکوک کوژراون.
هێزیکی ئەمنیی هاوبەش هەڵیانکوتایە سەر شوێنەکە و دەستیانگرت بەسەر ئەو کەرەستانەدا كه لەنێویدا دۆزرانەوە.