هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەڕەشوتوانان 10 چەکداری داعش دەکوژن لە بیابانی ئەنبار

ئاژانسی دژە تیرۆریزمی عێراق سێشەممە (13 ئاب) رایگەیاند هێزەکانی چالاکییەکی پەڕەشوتوانییان لە بیابانی ئەنبار ئەنجامدا، بەهاوکاریی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، کە بووە هۆی کوشتنی 10 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

ئاژانسی دژە تیرۆریزم لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆسەر ماڵەکانی حەوانەوەی داعش لە بیابانی ئەنبار، کە چالاکیی پەڕەشوتوانیی یەکەی تاکتیکی 1ی ئاژانسی دژە تیرۆریزمی بەدواداهات.

بەیاننامەکە رایگەیاند کە شەڕ و پێکدادان روویدا و بووە هۆی کوشتنی "هەشت تیرۆریست". راشیگەیاند کە "کاتێک هێزەکە یەکێک لە خانووەکانی حەوانەوەی دەپشکنی، دوو تیرۆریست کە هێلەگی بۆمبڕێژکراویان لەبەردابوو، خۆیان حەشاردابوو، دۆزرانەوە".

بەگوێرەی بەیاننامەکە، یەکێک لە خۆکوژەکان لەکاتێکدا خۆی بەو هێزەدا تەقاندەوە کە هێرشیان کرد، کوژرا، بێئەوەی هیچ قوربانییەک لە هێزەکەدا بکەوێتەوە.

بەیاننەمەکە رایگەیاند: "پاڵەوانانی ئاژانسی دژە تیرۆریزم بەڵێنیان بە خەڵکی عێراق داوە کە لە ئامادەباشیدا ده‌بن لە دژی پاشماوەکانی داعش و لە هەر شوێنێک بن وەدەریان دەنێن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500