سێ چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) کوژران، چەک و تفاقەکانیان لەناوبران لە هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کە حەشارگەیەکی ژێرزەویی لە بیابانی ئەنبار کردە ئامانج، فەرماندەیی جەزیرە و بادییە هەینی (9 ئاب) رایگەیاند.
فەرماندە لیوا قاسم محەمەدی وتی: "حەشارگەکە دەکەوێتە ناوچەی وادی جەباب لهو بیابانەدا کە تا سنووری سوریا درێژدەبێتەوە."
ناوبراو بە دیارونای وت: "حەشارگەکە بەهۆی وێنەی ئاسمانییەوە دۆزرایەوە کە دەریانخست چەکدارانی داعش لە ناوچەکە چالاکن."
محەمەدی وتی هێزەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماههنگییان كرد بۆ لەناوبردنی حەشارگەکە.
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکبوو لە هەوڵەکانی دژە تیرۆریزم بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش لە ناوچە بیابانی و شاخاوییهكانی خۆرئاوا و باکوری عێراق."