به‌رنامه‌یه‌كی نوێ راگه‌یه‌ندرا بۆ هاندانی ئاواره نێوخۆییه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و شارانه‌ی له ده‌ست "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) رزگاركراون، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق پێنجشه‌ممه (8 ئاب) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوبه‌رێتی كۆچ و كۆچبه‌رانی كه‌ركوك، عه‌مار سه‌باح، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی یارمه‌تییه نوێكان پێكدێن له "یارمه‌تییه‌كی دارایی به بڕی 1.5 ملیۆن دینار (1,260 دۆلار) بۆ هه‌ر خێزانێكی گه‌ڕاوه و دابینكردنی یارمه‌تییه‌كانی تر، له‌وانه خۆراك، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ نیشته‌جێبوونه‌وه‌یان له ناوچه‌كانی خۆیان".
ناوبراو وتی به‌رنامه نوێكه 15,000 خێزانی چه‌ند شارێكی جیاوازی سه‌ر به كه‌ركوك ده‌گرێته‌وه، له‌كاتێكدا 16,000 خێزانه‌كه‌ی تر خه‌ریكی پێشكه‌شكردنی فۆرمی به‌شداریكردنن بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه بیانگرێته‌وه.
سه‌باح وتی وه‌زاره‌ته‌كه یارمه‌تی و هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شی خه‌ڵكانی گه‌ڕاوه و ئاواره‌كان كردووه، به دانیشتوانی نێو كه‌مپه‌كانیشه‌وه.