داڕێژه‌ری پلانی شكاندنیبه‌ندیخانه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی به‌غدا شه‌ممه (3 ئاب)، ده‌ستگیركرا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی قه‌ده‌غه‌كردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه داڕێژه‌ری پلانی هه‌ڵاتنی به‌ندییه‌كانی به‌ندیخانه‌ی قه‌ناتی له به‌غدا ده‌ستگیركرد."
به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "تا ئێستا، نۆ له 15 به‌ندییه هه‌ڵاتووه‌كان ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه." راشیگه‌یاند كه به‌دوای ئه‌و به‌ندییه هه‌ڵاتوانه‌ی تردا ده‌گه‌ڕێن كه ماون.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسێكی ئه‌منی، ئه‌و 15 به‌ندییه، كه گومان ده‌كرێت ئه‌ندامی تۆڕێكی بازرگانیی مادده‌ی هۆشبه‌ر بن، شه‌ممه له به‌ندیخانه‌كه هه‌ڵاتن، دوای "سوكایه‌تیكردن به پۆلیسه‌كان و دواتریش لێدانیان".
له دوای رووداوه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كه هه‌شت ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی ئه‌منیی به تۆمه‌تی پشتگوێخستن و پێشێلكردنی یاسا و رێساكان له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.