دڵسۆزانی رژێمی سوریا شارۆچكه‌یه‌ك و گوندێكیان له ژێرده‌ستی توندڕه‌وان و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له باكوری خۆرئاوای سوریا ده‌رهێنا چوارشه‌ممه (7 ئاب)، دوای چه‌ند شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت كه بوونه هۆی كوشتنی 30 چه‌كدار له شه‌ودا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه شارۆچكه‌ی زه‌كات و گوندی ئه‌ربه‌عین له پارێزگای حه‌ما له به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه‌دا كه‌وتنه‌وه ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی شه‌ودا 10 چه‌كداری لایه‌نگری رژێم و 18 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن كوژران، به 13 چه‌كداری توندڕه‌وه‌كانیشه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، پێشڕه‌وییه‌كه لایه‌نگرانی رژێمی گه‌یاندۆته لێواره‌كانی شارۆچكه‌ی كه‌فر زیتا و گوندی له‌تامنه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له باكوری حه‌ما.
هاوپه‌یمانی تووندڕه‌وی ته‌حریر شام له كانونی دووه‌مه‌وه كۆنترۆڵی باكوری حه‌ما و ئیدلیب و چه‌ند به‌شێكی پارێزگاكانی حه‌له‌ب و لازقییه‌ی كردووه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمی سوریا دووشه‌ممه جارێكی تر ده‌ستیانكرد به بۆردومانكردنی ناوچه‌ی ئیدلیب دوای راگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستێكی كورتخایه‌ن.
سه‌رۆكی رێكخراوكه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "رژێم هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ ناردنی هێزی زیاتر بۆ باكوری حه‌ما."