کۆمسیۆنی دژ بە گەندەڵی له عێراق دووشه‌ممه (5 ئاب) رایگه‌یاند كه 1 ملیار دۆلاری دزراوی له گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گه‌ڕاندۆته‌وه، له دواهه‌مین هه‌وڵه‌كانیدا بۆ بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
كۆمسیۆنی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند كه 857 بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی حكومه‌ت ده‌ركراوه و له‌وانه 407 به‌رپرسیان ده‌ستگیركراون.
گه‌نده‌ڵی له سه‌رتاسه‌ری عێراقدا بوونی هه‌یه، كه به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندیی رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن رێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییه‌وه 12هه‌مین گه‌نده‌ڵترین وڵاته له جیهاندا.
کۆمسیۆنی دژ بە گەندەڵییهكه كاریكردووه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌رهێنراوه، له‌وانه ئه‌و پارانه‌ی بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه دابینكرابوون.
هه‌فته‌ی رابردوو، كۆمسیۆنه‌كه رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار له هاوكاریی ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌و شوێنه‌ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی لێ‌بوو، دزراوه لهلایهنپارێزگاری پێشووی هه‌ڵهاتوو نه‌وفه‌ل عاكوب..
له نیساندا، كۆمسیۆنه‌كه رایگه‌یاند كه زیاتر له 60 ملیۆن دۆلاری كۆمه‌كی دارایی گشتی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی موسڵه‌وه دزرابوو، كه نزیك بوون له عاكوبهوه، كه له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه به‌هۆی رووداوی نوقمبوونی به‌له‌مێكه‌وه كه بووه هۆی كوشتنی 150 كه‌س.