ئه‌مریكا پێنجشه‌ممه (1 ئاب) داوای له وڵاته ئه‌وروپییه‌كان كرد ئه‌و هاوڵاتیانه‌یان وه‌ربگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن كه بۆ شه‌ڕكردن بۆ "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) رۆیشتوون بۆ سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بانگه‌وازه‌كه، كه له‌وه‌پێشیش كرابوو، له‌كاتێكدا هات كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كوڕێكی 23 ساڵی خه‌ڵكی ته‌كساس له داڵاس تاوانباركرا دوای ئه‌وه‌ی رۆیشتبوو بۆ سوریا بۆ چوونه نێو ریزه‌كانی داعش.
یاریده‌رده‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری دژه تیرۆریزم، باڵیۆز ناسان سهیلس، ده‌رباره‌ی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش وتی: "ئه‌ركی هه‌موومانه رێگری بكه‌ین له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ."
سهیلس وتی: "كاریگه‌رترین رێگا ئه‌وه‌یه كه ئه‌و وڵاتانه هاوڵاتیه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه و به‌گوێره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجامیان داوه دادگاییان بكه‌ن."
وتیشی: "پێمانخۆشه وڵاتانی زیاتری ئه‌وروپای خۆرئاوا ببینین ئه‌و كاره بكه‌ن. هیچ وڵاتێك چاوه‌ڕێی ئه‌وه له ئه‌مریكا نه‌كه‌ن ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ چاره‌سه‌ربكات."
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، جه‌یمس جێفری وتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زیاتر له 10,000 تووندڕه‌ویان وه‌ك زیندانی لایه، له‌وانه 8,000 كه‌سیان خه‌ڵكی عێراق و سوریان و 2,000 بییانیش له زیاتر له 50 وڵاته‌وه.
چه‌ند سه‌د كه‌سێكیان ئه‌وروپین.
جێفری وتی نزیكه‌ی 70,000 منداڵ و ژنی تووندڕه‌وه‌كان هه‌ن، كه 10,000 له‌وانه په‌یوه‌ستن به 2,000 چه‌كداری بییانییهوه.